دامەزراوەی وزەی ناوەکی ئێران ڕایگەیاند، کە لە سبەینێوە هەوڵەکانیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەن.
بەهرۆز کەمالوەندی، وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ناوەکی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە ڕایگەیاند" لە سبەینێوە هەوڵەکانیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەن و ئەو ماوەیەی بۆ وەڵامدانەوەی هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپایان دانابوو بۆ پاڵپشتی کردنی ئێران بەرامبەر ئەمریکا سبەی کۆتای دێت".
دامەزراوەی وزەی ناوەکی ئێران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە ئاشکراشیکرد، لە سبەوینێوە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ پیتاندنی یۆرانیۆم زیاددەکات.
بەرپرسی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لە ٧ی تەموزی داهاتوەوە چەند هەنگاویکی نوێ دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی پابەندبونەکانی بە ڕێکەوتنی ناوەکیەوە.
عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران پێشتر وتویەتی، پێشنیارەکانی ئەمریکا ڕاستینین و بۆ فێڵکردنە لە وڵاتەکەمان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە گرژیەکانی ئێران و ئەمریکا بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و لەماوەی ڕابردوشدا ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئیراندا سەپاند،چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەی سزادا.