رۆژی 2ی ئۆگستی 2019 دوو گوڵدانی گرانبه‌ها-ی سه‌رده‌می نازی له‌رێگه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌رلین، گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی تاوانی هونه‌ری ئیف بی ئای دوو گوڵدانه دزراوه‌كه‌ی سه‌رده‌می نازی، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئێف بی ئای له نیویۆرك، ئه‌ندامانی خێزانی لوسی مایه‌ر فۆڵد و نوێنه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكا و نوێنه‌ری خانه‌ی كریستیز بۆ زیادكردنی ئاشكرا، گه‌ڕانده‌وه ده‌ست نه‌وه‌كانی خێزانی فۆڵد-ی جوله‌كه كه له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌ڵمانیا-ن به‌جێهێشتووه.
هاری و لوسی مایه‌ر فۆڵد له سییه‌كاندا له ئه‌ڵمانیا ژیاون، فۆڵد له ساڵی 1932 له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه و كاتێك ساڵی 1933 نازییه‌كان دێنه سه‌ر حوكم، ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر حیسابی بانكی لوسی-دا و داوای لێده‌كه‌ن باجێكی زۆر بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌ڵمانیا جێبهێڵێت, به‌ڵام ساڵی 1939 له ئه‌ڵمانیا-وه هه‌ڵدێت به‌بڕێكی كه‌می سه‌رمایه‌كه‌یه‌وه.
جگه له‌كۆشك و خانووه‌كانی هه‌موو كه‌لوپه‌له ده‌گمه‌نه هونه‌رییه‌كانی ناو خانووه‌كه 500 كه‌لوپه‌لی ده‌گمه‌ن جێده‌مێنێت له‌وانه 13 تابلۆی هونه‌ری و 18په‌یكه‌ر و 400 كاری هونه‌ری دیكه به‌جێده‌هێڵێت.
ساڵی 1940، نازییه‌كان هه‌موو كه‌لوپه‌لی نێو ماڵه‌كه‌ی هه‌راج فرۆشدهكهن و بهشیێكیشی ئه‌دزرێت.
له‌نێو ئه‌و كه‌لوپه‌له ده‌گمه‌نانه‌دا دوو گوڵدانه ده‌گمه‌نه‌كه ده‌دزرێت كه به‌هاكه‌ی له ئێستا بای 120 هه‌زار دۆلاره، دواتر لوسی فۆرد-یش له‌ساڵی 1966 كۆچی دوایی ده‌كات.
هه‌ردوو گوڵدانه‌كه تا ساڵی 1997 نابینرێنه‌وه، له‌و ساڵه‌دا له له‌نده‌ن له زیادكردنێكی ئاشكرادا ئه‌فرۆشرێت و دواتریش له‌ساڵی 2000 هه‌ر له به‌ریتانیا له زیادكردنێكی تردا ئه‌فرۆشرێته‌وه.
دواجار خانه‌ی كریستیز له ساڵی 2013 ئه‌و دوو گوڵدانه ئه‌كرێته‌وه و دوای پشكنینی بۆی ده‌ركه‌وێت كه یه‌كێكه له كاره ده‌گمه‌نه ده‌ستییه‌كانی خێزانی فۆڵد، ئه‌و دوو گوڵدانه له‌و خانه‌یه به‌پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه تا دواجار له 2ی ئۆگستی ئه‌مساڵ ئه‌گێڕدرێته‌وه ده‌ستی نه‌وه‌كانی فۆڵد.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: ئارت نێت نیوز- 6ی ئۆگستی 2019