ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو توانایەیان نییە هێرش بکەنە سەر بنکەکانمان لە سووریا

فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیکردەوە شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی کردبێتە سەر پێگەکانیان لە سوریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی ئابی ٢٠١٩ بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵە ناڕاستە و دورە لە ڕاستییەوە.

هەر سەبارەت بەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکەکانی ئێران لە سوریا موحسین ڕەزای فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە" هیچ بنکەیەکی سەربازیان زیانی پێنەگەیشتووە و بنکەی ڕاوێژکاری سەربازیان لەناو خاکی سووریا هەیە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو توانایەیان نییە هێرش بکەنە سەر بنکەکانیان لە سووریا". 

ئەمەش لە کاتێکدایە بەوتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ٢٤ ی ئابی ٢٠١٩ لە نزیکی دیمەشقی پایتەختی سووریا هێرشێکی ئاسمانیان کردۆتە سەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشا شیعەکان کە ویستوویانە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پیشکەوتووەوە هێرش بکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل.  
 




PM:02:51:25/08/2019