بەگوێرەی زانیارییەکان ، ئه‌ندامی دیموكراته‌كان هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای ٣٦ ئه‌ندامی كۆنگرێس و هاوپێچ له نامه‌یه‌كدا ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ- یان كردووه كه تێدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه دوو شت بنه‌ڕه‌تییه، یه‌كه‌م پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانمان جێنه‌هێڵین و ئه‌وی تریشیان پلان و نه‌خشه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ ناوچه‌ی جه‌نگ له سوریا بكێشیت له‌كاتێكدا ئێمه ده‌زانین كه خزمه‌تی زۆرتان كردووه به‌ناوچه‌كه ده‌شڵێن، به‌ڵام بریاره‌كانی ئه‌مدواییه‌تان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیدگایانه‌تان بووه.
سینتاتۆر فرانك باڵۆن، ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له نامه‌كه‌دا ئاماژه به ١١ هه‌زار شه‌هیدی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دەکەن كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی داعش شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها له‌نامه‌كه‌دا وتوویانه هه‌ست به دڵه‌راوكێ ده‌كه‌ین كه بڕیاره‌كانتانمان بیست له باكووری سوریا هێزه‌كان ئه‌كشێننه‌وه و بووه به ده‌رفه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تێیدا باڵا ده‌ستن.
هەروەها لە نامەکەدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه له‌به‌رانبه‌ر كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زای هه‌ردوو حزب، له ٧ی ئۆكتۆبه‌ر له تویتێكدا نوسیووته كه ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ركارێكی كرد زیان بێت، ئه‌وا سزای ئابووریی ده‌ده‌ین. سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازاد شانبه‌شانی یه‌كتر هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر كورده‌كان ئه‌نجامدا و كاره‌ساتی مرۆییان خوڵقاندووه. ئه‌وه‌شیان نووسیوه كه ئه‌م داگیركارییه‌ی توركیا ئاژاوه و نائارامی زیاتر له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
هاوکات ئەندامی دیموکراتەکان داواده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له‌پێناو هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌م بڕیاره‌ی داوه‌ته و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه داوا ده‌كه‌ین وه‌ڵامی ئه‌و ده پرسیاره وه‌رگرینه‌وه. ١٠ پرسیاره‌كه‌ش تێكڕا باس له‌وه ده‌كه‌ن شوێنگۆڕكێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا چی لێدێت و له‌شه‌ش مانگی داهاتوودا چ گۆرانكارییه‌كی تر له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌كرێت، چۆن پارێزگاری كورده‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌كاتی به‌جێهێشتن، دڵنیایی له پاراستنی ئه‌و دیلانه‌ی داعش ده‌كرێت كه ئازاد ناكرێن له‌كاتی له‌ده‌ستچوونی ناوچه‌كه له‌ده‌ست كورده‌كان، چۆن دڵنیایی ئه‌وه ده‌درێت داعش ناگه‌رێته‌وه، چۆن رێوشوێن ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئیدراه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن.
سینتاتۆر فرانك باڵۆن، ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له‌كۆتاییدا داوا ده‌كه‌ن گرنگترین خاڵی به‌هێزی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه جۆری جیاوازی هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان ئاماده‌ییان تێدایه شانبه‌شانمان بجه‌نگن له كاتی ململانێكاندا بۆیه رێكخستن و پاراستنی ژیانی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌و متمانه‌یه له‌نێوانمان زیاترده‌كات. دوا رسته‌ش ده‌ڵێن داواش ده‌كه‌ین به‌زووترین كات وه‌ڵام وه‌رگرینه‌وه.