سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پنتاگۆن ڤیدیۆی کوژرانی بەغدادی بڵاوکردوە
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ژماره‌یه‌ك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا.
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پنتاگۆن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پشكنینی DNA سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌و كه‌سه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراوه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه له پارێزگای ئیدلبی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هەروەها وتی "له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوون چۆن ته‌قه له هێزه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خۆی و دوو منداڵه بچووكه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه كه ته‌مه‌نیان 12 ساڵ زیاتر نه‌بوو".
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌وڵی داوه له‌ڕێی تونێلێكه‌وه هه‌ڵبێت، به‌ڵام داخراوه و هه‌وڵی داوه به ته‌قه‌كردن به‌رگری له خۆی بكات، به‌ر له‌وه‌ی به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی بته‌قێنێته‌وه.
راشیگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا جگه له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پێنج كه‌سی تر له داعش كوژراون كه چواریان ئافره‌تن.
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزی ئاشكراشیكرد كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی له كاتی ململانێی سه‌ربازیدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ته‌رمی ئه‌بوبه‌كر به‌غدای فڕێدراوه‌ته ده‌ریاوه.
AM:09:29:31/10/2019
''قەیرانی بەنزین عێراقی گرتووەتەوە و ڕۆژانە ٥ ملیۆن لیتر کورت دەهێنێت''
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
مەسعود بارزانی لەسەر "چەکدانانی پێشمەرگە" هاتە دەنگ
کۆڕەک تیلیکۆم: دەستەی راگەیاندنی عێراق ستەم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان.."کەسێکمان کوشت کە دەستی لە سەرکوتکردنی گەلەکەماندا هەبوو"
٨٢ كارگه‌ی ئه‌لمانی كه‌ره‌سه و چه‌كی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media