فڕۆکەیەکی نەناسراو ئاسمانی واشنتنی بەزاند

فڕۆکەیەکی نەناسراو ئاسمانی واشنتنی بەزاند و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک کۆشکی سپی و کۆنگرێس داخرا.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو، سنووری ئاسمانی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكای به‌زاند ئێوارەی ئەمڕۆ كۆشكی سپی داخرا و دوای ماوەیەکی کورت کرایەوە

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه‌، ئێستا به‌هۆی بوونی ئه‌و فڕۆكه‌ نه‌ناسراوه‌وه‌، جگە لە كۆشی سپی ڕێگاکانی دەوروبەری و هەروەها کۆنگرێسیش داخراوه‌ و رێكاری توندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.



PM:05:34:26/11/2019