دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵی هەژاند، هاوکات کەمێک پێش ئێستا ئاماری کوژراو بریندارەکان ڕاگەیەندرا.
محەمەد یوسف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مەقدیشۆ بە ئاژانسی هەواڵی ئەسوشییەتد پرێسی راگەیاند" لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە خۆكوژییەی كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە خاڵێكی پشكنین لە یەكتربڕێكی قەرەباڵغ روویداوە، بەهۆیەوە 73 كەس كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربوون".
سەرچاوەکە وتیشی" پێشبینی دەكرێت ژمارەی كوژراوەكان بەهۆی سەختی برینی بەشێك لە بریندارەكان روو لە زیادبوون بكات".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵی هەژاند و دەیان کوژراو و بریندار بوون، هاوکات تەقینەوەکە لە نزیک نووسینگەی باج لە باشووری رۆژئاوای مەقادیشۆ، رووی داوە، هێرشەکە خاڵێکی پشکنینی کردۆتە ئامانج.