لەشارێكی ئەڵمانیا بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە شەش كەس كوژران، پۆلیسیش دەڵێت" تەقەكەرەكە دەستگیراوە".
ئەمڕۆ 24ی كانونی دووەمی 2020، پۆلیسی ئەڵمانیا لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە" له ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا له شارۆچكه‌ى رۆتام سی سه‌ربه ویلایه‌تی بادن ۆرته‌مبێرگی ئه‌ڵمانیا، شه‌ش كه‌س كوژران".
پۆلیسی ئەڵمانیا دەشڵێت" ڕووداوه‌كه له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا ڕوویداوه توانیویانه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".