106 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و گیانیانلەدەستداوە و چوار هەزار و 515 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش لە ئەڵمانیا تۆمارکرا.
لیژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتیمانى چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد" ته‌نیا له رۆژی 27 ی ئەم مانگە، 26 كه‌س بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیالەدەستداوە ، لە 80 كه‌سه‌وه بۆ 106 كه‌س بەرزبووە و، زیاتر له 4 هه‌زار 515 كه‌یش تووشی ڤایرۆسەکە بوون".
هاوکات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاڤاریا رایگەیاندووە" رۆژی 27ی کانوونی دووەمی 2020 یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا تۆمار كرا کە پیاوێكه له‌شاری شتانبێرگ كه 18 مایل له میونشن-ه‌وه دووره".
نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه له هه‌وكردنی توندی قوڕگ و سییه‌كان و دواتر پوكانه‌وه‌ی گورچیله و مردنی كه‌سه‌كه، زانایانی پزیشكی پێیانوایه ئه‌مه نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یه. كه بۆ هه‌مان خێزانی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌خۆشییه‌كی تونده و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت.