ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد
ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، ده‌نگدانی پێش وه‌خت له وڵاتی سوید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد كه ماوه‌ی 18 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و كوردێكیش له ریزی كاندیدهكاندایه.
جه‌بار ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید و كاندید بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی میدیا نێردراوه، تیایدا هاتووه: گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی سویدییان هه‌یه بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن، زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی سوید كرانه‌وه بۆ ده‌نگدان، ده‌نگدان له زۆر شوێنی تریش ده‌كرێت، وه‌ك ته‌لاری شارهوانێكان و هه‌ندێك نه‌خۆشخانه.
راشیگه‌یاندوه: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت ده‌نگ بدات پێویستی به كارتێكی ده‌نگدانه، كه بۆ هه‌موو كه‌س به ئهوتۆماتیكی ده‌چێته ماڵه‌وه، و كارتی خۆناساندن، واته پێناس.
جه‌بار ئه‌مین وتیشی: "به‌هه‌مان شێوازی كوردستان هه‌موو ده‌نگده‌رێك ده‌توانێت ده‌نگ بۆ حیزبێك بدات و له ناو حیزبه‌كه ده‌نگ بۆ كاندیدێكی دیاریكراو بدات".
جه‌بار ئه‌مین، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: خۆی كه ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویده و كاندیده بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ته‌نها كوردی عیراقه كه كاندید كراوه له سوید بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌ویش له ریزبه‌ندی 18 یه له لیستی پارتی ژینگه.
ده‌نگدانه‌كه بۆ ماوی ١٨ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوا رۆژی هه‌ڵبژاردن له سوید 25 ی مانگه.
PM:04:49:07/05/2014