گه‌رانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا نه‌گبه‌تییه‌كی تره
ته‌نیا دوو رۆژی دوای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتن به نه‌خۆشی ئیبۆلا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رۆژی 9ی نیسان یه‌كه‌م هاووڵاتی له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات دوای 50 رۆژ مانه‌وه‌ی به نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
چاودێرانی ته‌ندروستی له جیهان پێیانوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبۆلا بۆ كیشوه‌ره ره‌شه‌كه نه‌گبه‌تییه‌كی تره بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی له‌كاتێكدا كۆرنا ڤایرۆس له جیهاندا خه‌ڵك ده‌كوژێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌یه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 15ی فێبریوه‌ری 2020 به‌ره‌سمی رایگه‌یاند كه ئیبۆلا كۆتایی هاتووه.
نه‌خۆشییه‌كه له‌كاتێكدا له ئه‌فریكا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه كه تا ئێستا 215 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و 20 كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ئیبۆلا گیانی له‌ده‌ستداوه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵه له ناوچه‌ی بێنی، له خۆرهه‌ڵاتی كۆنگۆ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له 17 فێبریوه‌ری هه‌ستی به نه‌خۆشییه‌كه كردووه و له 27 مارچ نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتووه تا رۆژی 9ی نیسان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی ئیبۆلا ته‌نیا له مانگی ئۆگه‌ستی 2018، له ئه‌فریكا 2200 كه‌سی كوشت.
له‌نێوان ساڵانی 1976-2019 زیاتر له 13 هه‌زار به نه‌خۆشییه‌كه مردووه له جیهاندا. ئه‌مریكا رۆڵی باڵای گێرا له گه‌یاندنی تیمی پزیشكی بۆ ناوچه‌كه و كۆنترۆڵكردنی له‌ساڵی 2013-2016و ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه به ڤاكسین و ده‌رمانی (Remdesivir) دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا.
كه‌یت مۆگه‌ر، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی (ناوچه‌كانی ده‌ریایی فراوان) ده‌ڵێت:"ئه‌و ناوچه‌یه له سێ قه‌یرانی قوڵدایه: یه‌كه‌م كێشه‌ی قوڵی قه‌یرانی مروۆیی، بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئێستا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئیبۆلا".
ئیبۆلا نه‌خۆشییه‌كه، تا و خوێنبه‌ربوون و رشانه‌وه‌و سكچوونی له‌گه‌ڵدایه. له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له رێگه‌ی شله‌كانی له‌شی ئینسانه‌وه. تا ئێستا ئه‌وانه‌شی تووشبوون دوو له‌سه‌ر سێ یان مردوون.
كۆنگۆ یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستا 10 جار نه‌خۆشییه‌كه تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه. بۆ یه‌كه‌مین جار له نزیك روباری ئیبۆلا ساڵی 1976 سه‌ریهه‌ڵدا. زۆرترین كه‌سیش كه مردوون به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له نێوان ساڵانی 2013-2016 له خۆرئاوای بووه كه 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئیبۆلاوه مردوون.
AM:10:39:11/04/2020