كرێكارانی توركیا ماندەگرن
ژمارەی كوژراوەكان گەیشتە 282 كەس

ژمارەی ئەو كرێكارانەی لە تەقینەوەی كانی بەردی خەڵوز لە نزیك شاری "سۆمای" توركیا گەیشتە 282 كەس‌و پێدەچێت تا ئێستاش 120 كرێكار لەژێر داروپەردودا مابێتنەوە.

هاوكات سەندیكا كرێكارییەكانی توركیا رایانگەیاند كە مەمرۆ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە دۆخی سەلامەتی كرێكاران،  مان دەگرن.
رۆژی چوارشەممە چەند هەزار كەس لە شارەكانی ئیستانبول‌و ئەنكەر خۆپیشاندانیان كرد‌و ناڕازاییان لەشوێنی رووداوەكە ئۆتۆمبیلەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانیان بەردباران كرد‌و خوازیاری دەستلەكاركیَِشانەوەی سەرۆك وەزیرانی توركیابوون.

ئەردۆغان رایگەیاندوە كە لەسەر رووداوی تەقینەوەی كانەكە لێكۆڵینەوەی ورد دەكات.

رووداوی تەقینەوە لە كانی بەردی خەڵوز لە نزیك شاری سۆما لە توركیا رۆژی سێشەممە روویدا ‌و 700 كرێكار لە ژێر داروپەردوی كانەكە مانەوە.



PM:02:21:15/05/2014