ژمارەی كوژراوەكانی شەڕی سوریا 162 هەزار كەسی تێپەڕاند

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریا، ژمارەی كوژراوانی شەڕی ئەو وڵاتە لە 162 هەزار كەس تێپەڕی كرد كە زیاتر لە 54 هەزار كەسی خەڵكی مەدەنین.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا كە بنكەی سەرەكی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، زیاترل لە 8600 منداڵ لەشەڕی ناوخۆی سوریا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم راپۆرتە كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاوكرایەوە، دەڵێت: نزیكەی 42 هەزار كەس لەو كەسانەی كوژراون لە هێزەكانی نەیاری بەشار ئەسەد بوون‌و لەو ژمارەیەك 13 هەزار‌و 500 كەسیان لە چەكدارانی سەلەفی بوون.

چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا، ژمارەی كوژراوانی هێزەكانی حكومەتی سوریا بە 61 هەزار كەس‌و ژمارەی كوژراوانی حیزبوڵای لوبنان (كە یارمەتی سویای بەشار ئەسەد دەكەن) 438 كەسە.

قەیرانی سوریا كە لە مانگی مارسی 2011ەوە دەستی پێكردوە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی ئاوارەی كردوە.




PM:02:17:19/05/2014