حوسنی موبارەك بە 3 ساڵ زیندان مەحكوم كرا
دادگای میسر حوسنی موبارەك، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی بە سێ ساڵ زیندان مەحكوم كرد.
دادگاكە ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو و تێیدا كوڕەكانی حوسنی موبارەكیش بە تۆمەتی بەتاڵانبردنی موڵكوماڵی گشتی بە 4 زیندان مەحكوم كران.
بەپێی ئەو راپۆرتە، موبارەكو كوڕەكانی بەوەتۆمەتبار كراون كە لەنێوان ساڵانی 2001 تا 2011 موڵكو ماڵی گشتیو پۆستەكانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكار هێناوە.
PM:03:38:21/05/2014