سودان و ئیسرائیل ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند

ئەمریکا، سودان و ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و رێککەوتنی ئاشتی نێوان سودان - ئیسرائیلیان راگەیاند. 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشى نێوان ئەمریکا و سودان و ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عەبدوڵاحەمدوک سەرۆک وەزیرانى سودان و بەنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل گفتوگۆیان کردوە لەبارەی هەنگاویى مێژویى سودان بە ئاراستەى دیموکراتى و ئاشتى لە ناوچەکەدا.

 

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هەنگاوەکانی دەوڵەتی سودان بۆ دیموکراسی و پشتیوانی ئاشتی لە ناوچەکەدا (مێژویین) و لەو چوارچێوەیەشدا سودان پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە و لەهەفتەکانى داهاتوشدا وەفدى هەردوو وڵات بۆ گفتوگۆکرن لەبارەى وردەکارى رێکەوتنەکە کۆدەبنەوە.

 

بەھۆی ئەوەی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٦ وڵاتی سوودان باوەشی بۆ سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی بە سەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن کردەوە، ئەمریکا بە بیانووی پشتیوانیکردنی تیرۆر، ئەو وڵاتەی خستە "لیستی رەشەوە".




PM:08:22:23/10/2020