کۆمپانیای فایزەر ڕایدەهەیەنێت" ئەو ڤاکسینەی ئێستا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە قۆناغی سێـیەمی تاقیکردنەوەکانی دەرکەوتووە بە ڕێژەی 95% کاریگەری هەیە، چاوەڕێی رەزامەندی دەسەڵاتی پزیشكی دەكەن بۆ بە پەلە بەكارهێنانی".
ئهمرۆ چوار شهممه كۆمپانیای (ڤایزەر)ی ئەمریكی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگهیاندووه" ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێـیەم کە بەسەر نزیکەی 44 هەزار کەس کراوە، ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی گشتی بە ڕێژەی 95% کاریگەری هەبووە و بە تایبەتی بەسەر کەسانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ بە ڕێژەی زیاتر لە 94% کاریگەربووە".
كۆمپانیا ئهمریكیهكه ئاماژهی بهوهش كرد، كە پلانیان داناوە ڤاكسینەكە پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەپەلە و لەناكاو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
کۆمپانیای فایزەری ئەمریكی کە لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی ڤاکسینەکە دروستدەکات، پـێشبینی دەکات هەتا کۆتایی ئەمساڵ بتوانن 50 ملیۆن دەرزی ڤاکسینەکە دروستبکەن و هەتا کۆتایی ساڵی 2021 یش 1.3 ملیار دەرزی لێدروستبکەن.