سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
باری تەندروستی خامەنەئی ناجێگیرە
رابەری کۆماری ئیسلامهی عەلی خامنەیی بارودۆخی تەندروستی تێکچووە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، وەک کەناڵێکی ئەمەریکی لە زاری رۆژنامەنووسێکی ئاگاداری ئێرانەوە بڵاویکردۆتەوە.
ماڵپەڕی "الحرە"ی ئەمەریکی شەممە 5ی کانونی یەکەم لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەکاونتی " محەمەد ئەهوازی" ڕۆژنامەنوسی ئێرانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ناوخۆیی ئێران بارودۆخی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێکچووە".
کەناڵی ئەلحورە باس لەوەش دەکات کە خامنەیی دەسەڵاتەکانی نوسینگەی ڕێبەری باڵای گواستووەتەوە بۆ "موجتەبا خامنەیی" کوڕی کە سەرپەرشتی چەندین دەزگای ئەمنی و هەواڵگری دەکات لە ئێران.
ئەهوازی ئەوەش دەخاتەڕوو کە تائێستا دیار نییە تێکچوونی بارودۆخی خامنەیی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەوەیە کە ماوەیەکە لەگەڵیدایە، یاخود بەهۆی نەخۆشیەکی ترەوە، لە ڕۆژی هەینییەوە بارودۆخی بەرەو خراپتربوون دەچێت و گەورە پزیشکانی ئێرانی لە نەخۆشخانەی "مسیح دانشوری" لە تاران بانگهێشکراون بۆ چاودێریکردنی باری تەندروستی.
لەناو لوتکەی دەسەڵات لە ئێراندا شەڕ بۆ دیاریکردنی شوێنگرەوەی خامنەیی تەمەن ٨١ ساڵ بەرپا بووە، دیارترین دوو پاڵێوراویش بریتین لە "موجتەبا خامنەیی" کوڕی کە ٥١ ساڵە و خوێندنی پێشکەوتوو لە حەوزەی ئایینی لە قوم دەخوێنێت، ئەوی تریان "ئیبراهیم رەئیسی" تەمەن ٥٩ ساڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە کە ساڵی ٢٠١٧ یش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەرژەوەندی حەسەن ڕۆحانی دۆڕاند.
خامەنەئی
باری تەندروستی
دەسەڵات لە ئێران
PM:08:48:05/12/2020
کوردپا: لە ٦ مانگدا ١٤٠٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمار کراوە
پرۆژەی رووناکی: کارەبای بەشێکی پارێزگاکان کێشەی تێدایە و پچڕاوە
ژنێک دوای ٥ رۆژ لە سوتانی گیانی لە دەستدا
پاک: بە ٥ مووشەک هێرشمان کرایە سەر
فڕۆکەخانەی هەولێر: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیران
شەش درۆن لە ئاسمانی هەولێر تەقێندرانەوە
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media