ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕکابەریەکانی مۆندیالی ٢٠١٤ لە کۆمەڵەی چوارەمدا کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات بە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیتالیا و کۆستەریکا .
پێش یاریەکە چاودێران پێیان وابوو ئیتالیا بە ئاسانی کۆستەریکا توشی شکست دەکات،تەواو پێچەوانەبوو.
لە سەرەتای یاریەکەدا هەردوو هەڵبژاردە چەندهێرشێکی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتربەڵام کۆستەریکا سەرکەووتوو بوو ، تا لە خولەکی ٤٤ ی تایمی یەکەمدا { بریان ڕۆیز } کۆستەریکای بە گۆڵێک پێش خست و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا ئیتالیا زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام بێ ئەنجام بوو .
لە کۆتاییدا یاریەکە بەسوودی کۆستەریکا بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی هات و سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەی مۆندیال یاری داهاتوو نێوان ئیتالیا و ئۆرۆگوای چارەنوسی یەکیان بۆ قۆناغی سانزە دیاری دەکرێت و ئینگلتەراش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد .
ئا/ شاهۆ فایق