دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان ئێران و ئەرجەنتین ، کە بە گۆڵیکی کوشندە میسی لە خولەکی ٩١ ئێرانیەکانی توشی شکست کرد ، کارلۆس کیرۆشی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران هێرشی کردە سەر داوەری سڕبی { میلوراد مازیچ} کە لێدانێکی سزای دروستی بۆ ئێمە نەگرتووە ، هەروەها کیرۆش ئەوەشی ووت کە داوەری یاریەکە تەنها پێنج مەتر لە حاڵەتەکەوە دووربوو.
لە گێمی دووەمدا کاتیك هەردوو هەڵبژاردە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون یاریزانی ئێرانی { ئەشکان} لە نێو هێڵی سزادا لە لایەن زابالێتای بەرگریکاری ئەرجەنتینەوە لێی دراو یاریزانان و ڕاهێنەری ئێران داوای لێدانی سزایان دەکرد بەڵام داوەری یاریەکە رەتی کردەوە لێدانی سزا بێت.
ئا/ شاهۆ فایق