هەموو شتێک لە بارەی فەرەنساو ئەڵمانیاوە



ڕۆژی هەینی لەیەکەم یاری چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ لە یاریگای {ماراکانا} لە شاری ڕۆدیۆجانێرۆ}  کاتژمێر {٧:٠٠} بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو ئەڵمانیا بە داوەری {نیستۆر بیتانا} ی ئەرجەنتینی   بەیەک دەگەن.
 هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا ٢٥ یارییان بەیەکەوە ئەنجام داوە کە تێیدا کەڵەشێرەکان باڵادەستن و لە ١١ یاریدا براوەن ، مەکینەکانی ئەڵمانیاش لە هەشت یاریدا سەرکەوتنیان بە دەست هێناوەو لە شەش یاریشداهەردوو هەڵبژاردە  یەکسانن.
فەرەنسا ٥٣ گۆڵی لە ئەڵمانیا تۆمار کردووە.
ئەڵمانیا ٤٢ گۆڵی تۆمار کردووە.
تا ئێستا ٣ جار لە مۆندیالدا روبەوری یەک بونەتەوە تێیدا ئەڵمانیا دوو جار سەرکەوتنی بە دەست هێناوەو فەرەنساش جارێک.

هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا چوار یاریان لە مۆندیالی ٢٠١٤ ئەنجام داوە فەرەنسا ٨ گۆڵی تۆمار کردووە ، هەرچی ئەڵمانیایە ، ٩ گۆڵی تۆمار کردووە.
فەرەنسا ٤٧ هەڵەی ئەنجامداوە.
ئەڵمانیا ٣٩ هەڵەی ئەنجام داوە.
فەرنسا ٥ کاردی زەردی وەرگرتووە.
ئەڵمانیا ٢ کاردی زەردی وەرگرتووە.
هەردوو هەڵبژاردە هیچ کاردێکی سووریا وەرنەگرتووە تا ئێستا لە مۆندیالی ٢٠١٤.
لەیەک یاریدا یاریزانانی فەرەنسا ١٠٧ کیلۆمەتر ڕایان کردووە.
هەرچی یاریزانانی ئەڵمانیایە لە یەک یاریدا  ١١٧.٢ کیلۆمەتر ڕایانکردووە.

فەرەنسا ١٨٠٧ پاسی دروستی داوە.
ئەڵمانیا ٢٥٦٠ پاسی دروستی داوە.


ئا/ شاهۆ فایق




PM:04:53:03/07/2014