ئەم داوەرە جەزائیریە یاری نێوان بەرازیل و هۆڵەندا بەرێوە دەبات



یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی {فیفا} ناوبژیوانی جەزائیری {جەمال حەیمودی} دەستنیشان کرد بۆ بەرێوە بردنی یاری دیاری کردنی پلەی سێیەمی  مۆندیالی ٢٠١٤ ی نێوان بەرزایل و هۆڵەندا کە شەممە کاتژمێر {١١:٠٠} بەکاتی هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.

ئەمە چوارەم یارییە{جەمال حەیمودی}  لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەرێوەی ببات پێشتر یاریەکانی نێوان ، ئوسترالیا و هۆڵەندا و ئینگلتەراو کۆستەریکا و بەلجیکای و ئەمریکای بەرێوە بردووە.

ئا/ شاهۆ فایق




AM:04:58:11/07/2014