لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٤ ی نیوان بەڕازیل و کرواتیا لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل و لە یاریگای کۆرنشیانز ئەرینا و بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠٠٠٠ هەزار هاندەر یاری کردنەوەی مۆندیال بە فیکەی ناوبژیوانی یابانی نیشیمۆرا دەستی پێکرد.
لەیاریەکەدا سەرەتا کرواتیا باشتر دەبینراو چەند هێرشێکی کردە سەر بەرازیل و تا لە خولەکی ١١ ی گێمی یەکەمدا مارسێلۆ بەهەڵە کرواتیای پێشخست، دواتر بەڕازیل چەند هێرشێکی کردە سەر گۆڵی کرواتیاو لە ڕێگەی نەیمار داسێلڤاوە گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ بەرازیل تۆمار کردەوەو گێمی یەکەم بەم ئەنجامە بە کۆتا هات .
لە گێمی دووەمدا بەرازیل باشتر دەبینرا تا لە خولەکی ٧١ دا نەیمار کە پاڵەوانی یاریەکەبوو گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا بۆ بەرازیل تۆمار کرد ، لە خولەکی ٩١ دا ئۆسکار گۆڵی سێیەمی بۆ بەرازیل تۆمار کردوو سامپایان کردە خاوەن سێ خاڵی یاریەکەو بەرازیل یاری دەستپێکی مۆندیالی بەسوودی خۆی بەکۆتا هێنا.
ئا / شاهۆ فایق