سه‌رکرده‌کانی داعش هه‌ریه‌که که ناوێکی خوازاروی هه‌یه، له‌م دواییانه‌دا ئه‌م ناوانه له ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی عیراقه‌وه دران به‌میدیاکان و بڵاوکرانه‌وه، هه‌ندێک له‌وانه کۆنه ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می سه‌دامن، ئه‌مه ناوه‌کانیانه به‌پێی هه‌یکه‌لی رێکخراوه‌ییان به‌م شێوه‌یه‌یه:
- ئه‌بو به‌کری به‌غدادی، ئه‌میری موسڵمانان ناوی ئیبراهیم به‌دریه.
- ئه‌بو مسلم ترکمانی ناوی فازل حیالیه، ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عێراق بووه له‌ته‌لعفه‌ر.
- ئه‌بو عه‌بدولرحمان بیلاوی ناوی عه‌دنان ئیسماعیل نه‌جم، ئه‌فسه‌رێکی سووپای پێشووی عێراقه، به‌رپرسی یه‌که‌مه له کوشتنه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی موسڵ له 5 ی ته‌موزدا.
- ئه‌بو قاسم ناوی عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د مه‌شهدانی، به‌رپرسی پێشوازیکردنه له‌عه‌ره‌ب و ئاماده‌کردنی خۆکوژه‌کان.
- ئه‌بو هاجر ئه‌لعه‌سافی، ناوی موفق مسته‌فا کرموش، به‌رپرسی دارایی رێکخراوه‌که‌یه.
- ئه‌بو عه‌لی ناوێکی تریشی هه‌یه ئه‌بو لوئه‌ی، ناوی راسته‌قینه‌ی عه‌بدلواحید خزیر ئه‌حمه‌د به‌رپرسی گشتی کاروباری ئاسایشی رێکخراوه‌که‌یه.
- ئه‌بو محه‌مه‌د ناوی راسته‌قینه‌ی به‌شار ئه‌لحه‌مه‌دانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی زیندانییه‌کانه.
- ئه‌بو عه‌بدولقادر، ناوی راسته‌قینه‌ی شه‌وکه‌ت حازم فه‌رحات، به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی رێکخراوه‌که‌یه.
مه‌کته‌بی سه‌ربازی داعش:
-ئه‌بو کفاح ، ناوی راسته‌قینه‌ی خیری عه‌بدحمود تائی، به‌رپرسه له کاری ته‌قاندنه‌وه.
-ئه‌بو سه‌جا، ناوی عوف عه‌بدلرحمان عفریه، به‌رپرسی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه، مووچه و یارمه‌تی و پارێزگاری خێزان.
-ئه‌بو شه‌یما، ناوی فارس ریاز ئه‌لنعیمی، به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی چه‌کی رێکخراوه‌که‌یه.
پارێزگا‌کان:
-ئه‌بو مه‌سیره، ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر جه‌زاعه، به‌رپرسی ته‌نزیمی به‌غدایه.
- ئه‌بو موهه‌نه‌د سوێداوی، ناوی عه‌دنان له‌تیف سوێداویه، ئه‌فسه‌ری پێشووی سووپای عێراق بووه، به‌رپرسی داعشه له ئه‌نبار.
-ئه‌بو جرناس، ناوی ره‌زوان تالیب ئه‌لحه‌مدونیه، به‌رپرسی داعشه له‌سنوری عێراق- سوریا.
-ئه‌بو فاتیمه، ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌لجحیشی، به‌رپرسی داعشه له پارێزگاکانی فوراتی ناوه‌راست.
-ئه‌بو فاتیمه، ناوی راسته‌قیه‌نه‌ی نیعمه عه‌بدنایف ئه‌لجبوری، به‌رپرسی رێکخراوه‌که‌یه له پارێزگای که‌رکوک.
-ئه‌بو نه‌بیل، ناوی راسته‌قینه‌ی وسام عه‌بد زید ئه‌لزبێدی، به‌رپرسی رێکخراوه‌که‌یه له سه‌لاحه‌دین، له سه‌ره‌تای ته‌موزدا کوژرا.