چه‌ند رۆژێک پێش خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌یدسادق چه‌ند رووداوێکی نامۆ له‌و شاره‌دا روویان دا، له‌وانه بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی داعش و دانانی بڕێک ته‌قه‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه له‌نزیک بازاڕی شاره‌که، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار" هه‌موو ئه‌و رووداوانه سه‌رنچ راکێشن و پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه باڵاکانی حکومه‌ت له‌سه‌ری بوه‌ستن".
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له سه‌یدسادق به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی رۆژی یادکردنه‌وه‌ی تیپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر خۆپیشاندانی شاری سه‌ید سادقدا کۆمه‌ڵیک رووداوی نامۆ له‌و شاره روویاندا، له‌وانه، سێ رۆژ پێش یاده‌که به‌یاننامه‌ی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به ( داعش) بڵاوکرایه‌وه، دواتر دوو رۆژ پێش رووداوه‌که له بازاڕی ( سیدیه‌کان) که نزیک شه‌قامی گشتی شاره‌که‌یه بڕێک TNT "به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه دانراو" دواتر ئاسایش پووچه‌ڵی کردوه، هاوکات خولێکی وه‌رزشی هه‌بوو به‌ناوی شه‌هید ( سه‌روه‌ت) به‌رپرسی پاسه‌وانه‌کانی تاڵه‌بانی، له‌و خووله‌دا جگه له‌تیپه‌کان و یاریزانه باشه‌کان، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی خه‌ڵاتی پێدرا ئه‌و کارمه‌نده‌ی ئاسایش بوو کهTNT که‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌موو ئه‌و رووداوانه له چه‌ند رۆژێک پێش یاده‌که جێگای پرسیار‌و گومانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی" رێکخراوه‌کانی داعش بۆ له‌و شاره به‌یان بڵاوبکه‌نه‌وه، چی تێدایه؟ چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ده‌بێت؟ بۆ له سلێمانی و هه‌ولێر نایکات؟".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پرسیار ده‌کات " بۆ ته‌قه‌مه‌نی داده‌نریت له بازاڕێکی هه‌ژاری سدی فرۆشتنی ئه‌و شاره، خۆ له کوردستان به‌سه‌دان شوێنی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه‌و له‌شاره‌کان به‌سه‌دان کۆگای سیدی فرۆشتن و یانه‌ی شه‌وانه هه‌یه".
دوا قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌بوو که "هه‌موو رووداوانه بۆ له‌چه‌ند رۆژێک پێش یادی خۆپیشاندانه‌که‌دا رووده‌ده‌ن؟".