سپی ئاشکرای ده‌کات بۆ به‌غدا مووچه‌ نانێرێت بۆ هه‌رێم؟

نه‌هاتنی پشکی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن‌ حکومه‌تی ناونده‌ی به‌غداوه‌ شه‌ش هۆکاری هه‌یه.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پاش گه‌ڕانێکی زۆر به‌دوای ئه‌وه‌دا که‌ بۆ به‌غدا مووچه‌ نانێریت گه‌یشتۆته‌ شه‌ش هۆکار.

له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت" هەرێم تائیستا پابەند نەبوە بە هەناردەی 250 هه‌زار بەرمیلی هەرێم و 300 هه‌زار بەرمیلی كەركوك، بەهۆی ئەوەی بۆریەكانی هەرێم لەباشترین حاڵەتدا هەر ئەوەندە هەناردە دەكرێت، بۆیە هیچ نامێنیتە تا هەرێم نەوتی خوی هەناردە بكات".

ناوبراو پێیوایه‌ حكومەتی عێراق ئەو نەوتەی هەناردەی دەكات پارەی فروشتنەكەی بەشی موچە ناكات و لەوەش خراپتر ئەو نەوتەی هەناردەی دەكات هەموی نافرۆشرێت.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت" حكومەتی عێراق رۆژانە پێویستی بە ١١٨ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ مووچە، واتە هەناردەو فرۆشتنی بڕی دوو ملێۆن و نۆ سه‌دو په‌نجا هه‌زار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا كە لەئیستادا ناتوانێت ئەوە دابین بكات".

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆکارێکی تر ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ شەرێكی نهێنی لەسەر نرخی فرۆشتنی نەوت لەنێوان عێراق و هەندێ دەوڵەتی كەنداودا هه‌یه‌ كە ئه‌وان نەوت بەهەرزان دەفرۆشن بەمشتەریەكانی عێراق، بۆیە نەوتی عێراق فرۆشی كەمە.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاشکرای ده‌کات که‌ هەرێم رۆژانه ‌400 هه‌زار بەرمیل هەناردە دەكات، بڕی 250 هه‌زار بەرمیل بو مەركەزو بڕی 150 هه‌زار بەرمیل بۆ خۆی كە قەرزی پێدەداتەوە وئەوەی دەمێنیتەوە تەنها 150 هه‌زار بەرمیلە كە لەكەركوكەوە هە ناردە دەكرێت كە عێراق رازی نییە لە 550 هه‌زار بەرمیل كەمتربێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتار دوا هۆکار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هەرێم دەڵێت " لەماوەی (٣) مانگدا دەتوانم رۆژانه‌ بڕی 550 هه‌زار بەرمیل بەموعەدەل هەناردە بكەم، بەڵام عێراق دەڵێت رۆژانە دەبێت بە موعەدەل هەرێم پابەند بێت بەناردنی بڕی 550 هه‌زار بەرمیله‌وه‌". 
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید سەردانی وەفدی هەرێم بۆ چارەسەری ئەم وردەكاریانەیە به‌ پێویست ده‌زانێت تا به‌غدا بودجه‌که‌ بنێریت.



PM:10:57:07/02/2015