ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (ڕێگە) لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە. 

چۆپی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە، کە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە و لە ژێر ناوی (ڕێگە) بڵاویدەکاتەوە و تیزەری ئەم کارەی بڵاوکردەوە. 

هۆنراوە و ئاوازی بەرهەمە نوێکەی ناوبراو لەلایەن هونەرمەند زیاد ئەسعەد-ەوە بۆ دانراوە و ئەمیر جەباریان کاری ئەرەنجمێنتی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە، کارە موزیکییەکانی لەلایەن بریار فەتاحەوە کراوە.

چۆپی فەتاح‌، خەڵکی شاری كه‌ركوكه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌، به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه‌، ماوەی چەند ساڵێکە بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌ و خاوەنی کچێکە بەناوی (لیڤیا). 



AM:09:00:31/12/2021