ڤیدیۆ.. گۆرانی ئینزیبات بەرهەمی (مەستانە) بڵاودەکاتەوە

گۆران عومەر، ناسراو بە گۆرانی ئینزیبات، کە پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، گۆرانییەکی نوێی بەناوی (مەستانە) بڵاوکردەوە. 

گۆران عومه‌ر ناسراو به‌ گۆران ئینزیبات، گۆرانیبێژ و ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (مەستانە) بڵاوکردەوە.

گۆران عومەر عەلی لە ١٥ی تەموزی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عه‌سكه‌ری، فرقه‌ی جوقی عه‌سكه‌ریدا خزمەتی کردووە، لە ئێستاشدا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر فڕاکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لێژنەی رۆشنبیری و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستانە، ناوبراو بەر لەوەی ببێت بە پەرلەمانتار یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە میللییە ناسراوەکانی شاری سلێمانی.



AM:12:01:05/09/2022