ڤیدیۆ.. میرا عەلی بەرهەمی (تە ژ بیرناکەم) بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد (میرا عەلی) نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (تە ژ بیرناکەم) بڵاوکردەوە.

بەرهەمی (تە ژ بیرناکەم) نوێترین کاری هونەری میرا عەلی-یە کە نووسی هۆنراوەکەی هونەرمەندی دیاری کورد عەبدولقەهار زاخۆییە و لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، هەروەها سەرکان تەنکە کاری ئەرنجمێنت و میکس و ماسترینگەکەی بۆ کردووە. 

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاوکردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.


AM:12:01:15/06/2023