ڤیدیۆ.. میران عەلی (ئیرۆ ئیرۆی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (ئیرۆ ئیرۆ) بڵاوکردەوە.

میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (ئیرۆ ئیرۆ) بڵاوكردەوە کە لە تێكست و میلۆدی دیلنەر یەڵدزە و بابک کدخداو کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە و لە دەرهێنانی سەرڤار رزاییە. 

میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:03:36:14/12/2023