هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد رەوا جەمال نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (پەشیمانی) بڵاوکردەوە و بە دیاری ساڵی نوێ پێشكەشی هەوادارەكانی کرد.
رەوا جەمال لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی ڤیدیۆ كلیپی (پەشیمانی) بڵاوكردەوە کە لە تێكست و ئاوازی زانا ئەحمەد قادرە، موحسین ئەریوان و شادمیهر نامۆ كاری دابەشکردنی میوزیک و میکس و ماستەرینگیان كردووە، بۆتان جەمال كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.
هەروەها ڕەوا جەمال لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەرهە نوێکەی ڕایگەیاندووە" وا ساڵێکی تری تەمەن و ئاشنایەتی و دڵسۆزی و نزیکیم لە ئێوەی زێدە بەڕێز و لە دڵا شیرینمان بە ڕێکرد، بە هیوام ٢٠٢٤ خێر و خۆشی و لەشی ساغ و سەقامگیری لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ خاک و وڵات و هاونیشتمانیانم، بەو بۆنەیەشەوە ئەم دیارییەم لێ وەرگرن و ئومێدەوارم بە دڵتان بێت کە نوێترین بەرهەممە".
رەوا جەمال عەبدول ساڵی (١٩٨٢) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دهرچووى كۆلێژی پزیشكی ددانه، ساڵی (٢٠١٣) یەکەم ئەلبومی بە ناوی (گەڕانەوە) بڵاوكردەوە و خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە.