گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە.
میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (بای دەدا) بڵاوكردەوە کە لە تێكستی مازیار فایەقە و ئاوازەكەی فۆلكلۆرە، ئارام سەرداری كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.
میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.