گۆرانیبێژی لاوی کورد هەڵوێست محەمەد نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (فرمێسکی ماسی) بڵاوکردەوە.
(فرمێسکی ماسی) نوێترین بەرهەمی هەڵوێستە کە تێکستەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ شاعیری رۆژهەڵاتی غەمیار نوسیوە، ئاواز و میوزیکی لەلایەن ڕاما میوزیک بۆ ئەنجامدراوە و مێترۆنۆم پڕۆداکشن بەرهەمهێنەری گۆرانیەکەیە.
ھەڵوێست خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواوکردووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ بۆیەکەمجار بەشداری فیلمی سینەمای پەیکەری دڵ کردووە، لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا بەشداری کردووە.