گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاریاس جاڤان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.
ئاریاس لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (بەربوومەوە) بڵاوكردەوە کە تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە خۆی دایناوە، ناسڕ حەیدەری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، هەروەها پرینس سلۆمۆ كاری میكس و ماستەرینگ و ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مەهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.