هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلایدە مەتین نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لەگەڵ دیار زاهیر بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (بەلەنجە) نوێترین كاری هونەری ئیلایدە مەتین و دیار زاهیرە کە لە چەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیری ئاوازدانەر بڵاوكراوەتە و بەرهەمێکی کۆنی هونەرمەندی کۆچکردوو سەید محەمەد سەفاییە.
كاری میوزیكی بەرهەمەکە لەلایەن هەڵكەوت زاهیر و بابەك كەدخۆدا كراوە، محەمەد كارایی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
ئیلایدە مەتین خەڵكی باكوری كوردستانە و ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردووە، یەكەم گۆرانی بەرهەمێکی هاوبەش بووە لەگەڵ هونەرمەند عەدنان تەیمور، لە ئێستاشدا چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.
دیار زاهیر تازە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە و لەگەڵ ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر کاردەکات.