ڤیدیۆ.. لاڤین نوری (داخوازی) بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد لاڤین نوری کە نوێترین خوێندکاری هەڵکەوت زاهیرە، بەرهەمێکی نوێی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

هەڵكەوت زاهیر لە کەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەرهەمێکی لاڤین نوری بە ناوی (شاباش) بڵاوكردەوە كە تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن هەڵكەوت زاهیر و هونەر ئەحمەد دانراوە، بابەک كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردوە، هەروەها بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

لاڤین نوری خەڵکی شاری کەرکوکە، تازە دەستی بە كاری هونەری كردووە و دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم کاری هونەری خۆی رایگەیاندبوو کە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری دیکەش دەکات. 



AM:09:23:11/09/2024