گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (سوڵتان) بڵاوکردەوە.
کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە چۆپی فەتاح لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (سوڵتان) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە کە بەشێوەزاری کرمانجییە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).