گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارش عوسمان نوێترین بەرهەمی بە ناوی (بەسەلامەت) بڵاوکردەوە.
ئارش عوسمان له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب نوێترین به‌رهه‌می به ناوی (بەسەلامەت) بڵاوكرده‌وه کە تێکست و ئاواز و کاری بەرهەمهێنانی لە لایەن ئارش خۆیەوە دانراوە، حەمید حاتمی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، ئەمین ئاین كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.
ئارش عوسمان له‌دایكبووی ساڵی (١٩٩١)ـه و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانهكانه، له (٢٠١٠)وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.