گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (تاتۆ) بڵاوكردەوە.
هەردی سەلامی لە پێگەی فەرمی خۆی لە یوتیوب نوێترین کاری هونەری خۆی بەناوی (تاتۆ) بڵاوكردەوە کە لە تێكست و ئاوازی خۆیەتی، ئەفشین شوكری كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە و سیامەك فەقێزادە كاری میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.
هەردی سەلامی لە ساڵی (١٩٨٧) لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەند ساڵێکە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا موکری پێکهێنا.
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووە و چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.