ڤیدیۆ.. ژینێ ئەتروشی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (وەكهەف) بڵاوکردەوە. 

(وەكهەف) نوێترین کاری هونەری ژینێ ئەتروشییە لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە کە لە نوسین و میلۆدی هێژایە، ئەفشین شوکری کاری ئەرینجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، محەمەد سیسكۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. 

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.



AM:09:50:26/11/2024