هونەرمەندی گۆرانبێژ دەشتی کەلهوری نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (عەشقی ڕابردوو) بڵاوکردەوە.
دوێنێ سێشەممە گۆرانیبێژی دیاری کورد دەشتی كەلهوری، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (عەشقی ڕابردوو) بڵاوكردەوە و پێشکەشی بیسەر و بینەرەکانی کرد.
بەرهەمی (عەشقی ڕابردوو) لە هۆنراوەی سەید نوح عینایەتیە و میلۆدی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشكردنی موزیك لەلایەن وەحید نەزەریەوە بۆ ئەنجام دراوە.
دەشتی کەلهوری بێجگە لەم بەرهەمەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند سرودێكی دیكەی بۆ كارەساتەكانی (ئەنفال و هەڵەبجە و شاری كۆبانێ) بڵاوكردووەتەوە.
دەشتی لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، ماوەی چەند ساڵێکە لە بواری هونەریدا کاردەکات کە زۆربەی کارە هونەرییەکانی نیشتمانیین.