گۆرانیبێژی دیاری کورد لەنجە عەلی دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی و نەبوونی کاری هونەری تازەترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە.
لەنجە عەلی دوای هەشت ساڵ لە بێدەنگی و بێ بەرهەم گۆرانی (دکتۆری) کە یەکێکە لە شاکارەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک بڵاوکردەوە و بەرهەمەکەی لەلایەن ئەحمەد ڕەمەزانەوە دەرهێنانی بۆ کراوە.
لەنجە عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ١٦ گۆرانی بڵاوکردۆتەوە، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.