ڤیدیۆ.. ئارام سەردار (چارەنووس)ی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارام سەردار بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (چارەنوس)ی بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاوکردەوە. 

ئارام سەردار لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (چارەنوسی) بڵاوكردەوە کە تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن ئارش عوسمان دانراوە، كاری موزیكی بە هاوبەشی لەلایەن ئارش و ئارام دانراوە.

ئارام سەردار لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات کە چه‌ندین كارى هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی. 



PM:12:03:14/01/2025