هونەرمەندی ناسراوی عێراقی حاتم عێراقی نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە.
كلیپەكەی حاتم عێراقی بۆ گۆرانی (هو حیاتی)یە، كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومەكەی ساڵی ڕابرودووی ئەو هونەرمەندە كە لە هۆنراوەی حازم جابر و ئاوازی عامر عانییە.
كلیپەكە لە دەرهێنانی جەمیل مغازییە و باس لە سەردەمێكی كۆن دەكات كە تێیدا هونەرمەندێك بۆ كۆشكی سوڵتان بانگهێشت دەكرێت و لەوێ بە كچێك سەرسام دەبێت كە دواتر دەردەكەوێت كچی سوڵتانە.
ئەم بەرهەمە نوێیەی حاتەم عێراقی لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا سەركەوتنێكی باشی بەدەستنهێناوە و بە دەیان هەزمار بینەری هەبووە.