ڤیدیۆ...جێگر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت

هونەرمەندی میللی لاو جێگیر میدیا حسێن نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

جێگیر میدیا حسێن لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، كلیپی گۆرانی نازە هێشتا منداڵی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی بەو بەرهەمە سەرسام دەكات كە گۆرانییەكەی بە ڕیتمێكی خێرا وتووە.

گۆرانییەكە لە تێكست و ئاوازی میدیا حسێنی باوكێتی و كاری میوزیكی و دەرهێنانی كلیپەكەش لەلایەن ئارام سەردارەوە ئەنجامدراوە.

لەلایەكی دیكەوە جێگر ڕۆژی 20 مانگ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكە لە سلێمانی ئەنجام دەدات، دوای ئەوەش سەردانی وڵاتی سوید دەكات و ڕۆژی 25 مانگ ئاهەنگی نەورۆز سازدەكات.




PM:03:15:17/03/2016