ڤیدیۆ...كرێكار بەم شێوەیە تابلۆكانی نیشتمان دەنەخشێنێت

میوزسیانی لاو كرێكار محەمەد لە نوێترین كاریدا پارچەیەك میوزیك بەشێوەی ڤیدیۆی كلیپ بڵاودەكاتەوە

كرێكار محەمەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی پارچە میوزیكی تابلۆكانی نیشتمان بڵاودەكاتەوە، كە ئەو میوزسیانە بە ئامێری عود پارچە میوزكێك دەژەنێت كە باس لە خەم و ئازارەكانی ئێستای كوردستان دەكات.

لەگەڵ پارچە میوزیكەكەدا چەند پارچە تێكستێكی ڕەهێڵ هیرانی بەكار هاتووە، كلیپەكەش لەلایەن دیار دلاوەر لە كوردستان وێنەگیراوە و كرێكار خۆی سیناریۆكەی داناوە و كاری دەرهێنانی  كلیپەكەش لەلایەن دلێر دلاوەر دلێر دلاوەر ئەنجامداوە.

كرێكار محەمەد ساڵی 1989 لە هەولێر لەدایك بووە و دەرچووی زانكۆی سەلاحەدینە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە.



PM:01:48:08/08/2016