ڤیدیۆ...جەسمی بەم شێوەیە باسی كوردستان دەكات و دوكان و هەولێرش دەكاتە بەشێكی كارەكەی

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب حسێن جەسمی گۆرانییەكی تایبەت بۆ عێراق دەڵێت، بەشێكی گۆرانییەكەش تایبەتە بە كوردستان.

حسێن جەسمی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (كلنا العراق) بڵاودەكاتەوە كە تایبەت بۆ عێراقی وتووە، لە تێكستی شاعیری ناسراوی عێراقی كازم سەعدییە و ئاوازی جەسمی خۆیەتی، كلیپی گۆرانییەكەش لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی پارێزگاكانی عێراق وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی عەلا ئەنسارییە.

بەشێكی گۆرانییەكە و كلیپەكە تایبەتە بە كوردستان و چەند دیمەنێكی هەولێر و سلێمانی و دوكان لەخۆگرتووە و چەند كەسێكیش بە جلی كوردییەوە بەشداری كلیپەكەیان كردووە، وەک ئاماژەیەکیش بۆ کورد لە گۆرانییەکەدا وشەی کاکە بەکاردەهێنێت.

جەسمی لە پەیامێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە مەبەستی لە بڵاوكردنەوەی ئەو كارە بینینی دڵخۆشی و پێكەنینە لەسەر ڕووی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق.

كلیپەكە لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێناوە و ملیۆنان بینەری هەبووە.




PM:02:45:16/08/2016