کلیپێکی کوردی "دزراو" لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان گفتوگۆیەکی زۆری دروستکردووە

کلیپێکی گۆرانیەک کە لەلایەن حەمە شاو سیاوە وتراوەو لەکۆتاییەکەیدا نوسراوە دزراوە، ئەم کلیپە بۆتە جێگای مشتومڕێکی زۆری تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان.

کلیپەکە کە لە یوتوب بلآوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دزراوەو لە ریتمی مۆسیقای " پاندا " بە بۆن وبەرامەی کوردی وتراوەو وتەکانی گۆرانییەکەش کۆمیدین.

لەو کلیپەدا بە ناراستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت زۆربەی کلیپە کوردیەکان دزراون.





AM:10:00:25/10/2016