بەرێوەبەری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی پێشوازی لە لێپرسراوی فەرهەنگی کوونسڵی ئێران دەکات


لەدیدارێكدا، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی فەرهەنگی و رووناكبیری و هونەری كرا، بەتایبەت ئاڵوگۆری وەفدی هونەری و رووناكبیری لەنێوان شارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پایتەختی رۆشنبیری بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە بواری رۆشنبیری و هونەری بدرێت.

لەلایەكی ترەوە، هەر ئەمرۆ بەرێوەبەری گشتیی پێشوازیكرد لە ئێڤار ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و لەدیدارێكدا، ئاڵوگۆری بیرورا كرا لەبارەی رەوشی ئەمرۆی كوردستان و ئەو لایەنەی پەیوەندی هەیە بە بواری رووناكبیری و هونەرییەوە.



AM:11:48:30/07/2017