ڤیدیۆ.. محسن مەندەلاوی: پێڵاو دەخەمە دەمی ئەحمەد جەبوریەوە

رۆژی ١٨ی ئایار کە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، لە دوای خوولی دووەمی هەڵبژاردن پشێووی لە نێوان پەرلەمانتارانی سونەدا دروستبوو، لەو پشێوویەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان محسن مەندەلاوی دەردەکەوێت و جنێوی سووک بە پەرلەمانتارێک دەدات.

لەو ڤیدیۆیەدا محسن مەندەلای کە لە پشکی شیعەیە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە بەدەم رێوە کە ژمارەیەک پەرلەمانتار بەدوایەوەن، دەڵێت" پێڵاو دەخەمە دەمی ئەحمەد جەبوریەوە" ئەحمەد جەبوری پەرلەمانتاری سونەیە.

مەندەلاوی هەر بەوەوە ناوەستێت لە درێژە ریزە جنێوکەیدا بە جەبوری دەشڵێت " گەواد ".

رۆژی ١٨ ئایار لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا لە دوای خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی سونە بۆ پەرلەمانی عێراق لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی کە کەسیان نەیتوانی نیوەی دەنگەکان زیاتر بهێنێت، پشێووی دروستبوو، پەرلەمانتارێکی سونەش بریندار بوو، لەو دەمەدا محسن مەندەلاوی کۆنترۆڵی خۆی لە دەستدەدات و بەو زاراوانە هێرشدەکاتە سەر پەرلەمانتارە سوونەکە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلگیرامی سپی جۆین بکە..



PM:03:46:22/05/2024