ڤیدیۆ.. شەڕ لە نێوان گەریلای پەکەکە و تورکیا روویدا

شەڕ لە نێوان گریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا و دەنگی چەکی سوک و مامناوەند بیستراوە.

پەیامنێری ( سپی) رایگەیاند" پێش نیوەرووی ئەمڕۆ هەینی گەریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ هێرشیانکردە لە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە سۆری سگێرێ لە زنجیرەی چیای مەتین لە سنۆری قەزای ئامێدی".

بە وتەی پەیامنێری (سپی) شەڕەکە بۆ ماوەری زیاتر لە نیوکاتژمێر بەردەوامبوو دەنگی چەکی سوك و مامناوەند بیستراوە.

تا ئێستا زانیارییەکە لەسەر زرەری گیانی و ماددیەکەی ئەو شەڕە بەردەست نییە.





PM:02:45:24/05/2024